پێشمەرگە تەللوەردی كۆنترۆڵكردەوە

 پێشمەرگە تەللوەردی كۆنترۆڵكردەوە
فەرماندەی فەوجی 4-ی لیوای 11-ی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك عەقید (باپیر شێخ وەسانی)، رایگەیاند كە، كەمێك پێش ئیستا هێزەكانی پێشمەرگە گوندی تەلوەردیان ئازاد كرد.

فەرماندەی فەوجی 4-ی لیوای 11-ی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك عەقید (باپیر شێخ وەسانی) بە-KDP.info ی ڕاگەیاند، ئیستا لەنێو گوندی تەلوەردین و، ناحیەكەمان بە تەواوی لە تیرۆریستانی داعش پاككردووەتەوە و، پێشمەرگەیشی لێ جێگیربووە.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك دەشڵێت: لە ئازادكردنی گوندی تەلوەرد چەندان لاشەی تیرۆرستانی داعش لەوێ‌ كەوتوون و، كوژراو بریندارێكی زۆریان هەیە، لەگەڵ تێكشكاندنی چەندان ئۆتۆمبێل و، چەند هەمەڕێكیشیان، لێ‌ بە جێ‌ ماوە .

Top