كاتی سەردانەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا دیار نییە
سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: ئەو وەفدە دەچێتە بەغدا و گفتوگۆكان لەبارەی هەرێم و بەغدا درێژە پێدەدات.
هەروەها گوتیشی: ئێمە ماوەی سێ مانگمان لەبەردەم بووە بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەین بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا سەرەنجام ئێمە گەیشتووینەتە ئەنجامێك كە بریتییە لە رێككەوتنێكی سەرەتایی و هیوادارین هەنگاوی باشتری بەدوادابێت.
