پێشمهرگه جهلهولای كۆنتڕۆڵكرد
سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تایبەت بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ھێرشەکەی ئەمڕۆی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ شارەدێی جەلەولا، ٢٥چەکداری داعش کوژراون و تەواوی ناوچەکە لە تیرۆریستانی داعش پاک کرایەوە و ئێستا ناوچەکە بە تەواوی لە ژێرکۆنتڕۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەیە و ھاوڵاتییەکی زۆریش بۆ خۆشی دەربڕین ھاتوونەتە ناوچەکە.
ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە ئەوەشی راگەیاند: لە ھێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارە شیعەکانیش بۆ سەر شارەدیی سەعدییە، ٤١چەکداری داعش کوژراون و ناوچەکەش بە تەواوی ئازاد کرا.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: ئەو چەکدارانەی داعش کە ماونەتەوە لە ھەردوو شارەدێی جەلەولا و سەعدییەوە بەرەو ناوچەی تبجی نێوان ھەردوو شارەدێیەکە ھەڵھاتوون و لە ئێستادا ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پێشڕەویدان بەرەو ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکجاری ناوچەکە لە چەکداران پاک بکرێتەوە.
لە شەڕەکەی ئەمرۆی جەلەولا بە پێی ئامارەکان ١٠پێشمەرگە شەھید و زیاتر لە ٢٠ی دیکەش برینداربوون.
