یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی هەولێر شەهید بوو

 یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی هەولێر شەهید بوو
وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی هەولێر شەهید بوو.

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (رێكەوت حەمە رەشید)، بە kdp.info-ی گوت، دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا تەقینەوەیەك لە شاری هەولێر ڕووی دا و ژمارەیەك كەس شەهید و بریندار بوون، ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بریندارەكان لە نەخۆشخانەی كۆماری شەهید بوو.
(رێكەوت حەمە رەشید) گوتیشی، برینی بریندارەكانی دیكە باشە و تەنیا برینی یەكێكی دیكە سەختە و رەوشی تەندروستیی جێگیر نییە.

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەردەم باڵاخانەی پارێزگای هەولێردا ڕووی دا و لە ئاكامدا پێنج كەس شەهید بوون و 29-ی دیكەیش برینداربوون، بە شەهیدبوونی بریندارەكەی ئەمڕۆیشەوە، ژمارەی شەهیدەكان بوو بە شەش كەس.
Top