پۆلیسی هەولێر: لە دوو مانگی ڕابردوو دا ١٩ کەس بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر کراوە
عەمید عەبدولخالق تەڵعەت، بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە دا ڕەتیکردەوە کە حاڵەتی ڕفاندن لە هەولێر ڕوویدا بێت و گووتی: زۆر بوونی مەفرەزەکانی پۆلیس لە نێو شار بۆ زیاتر ئاگادار بوونە لە ڕەوشی شاری هەولێر.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی پۆلیس گووتی: تاوانبارێك بە تاوانی كوشتن و تاونبارانێكی دیكەش بە تاوانی دزینی ئۆتۆمبێڵ و چوونە سەرماڵان و دوو تاوانباری بەهۆی رێگری لە هاووڵاتیان کە یەكێكیان خەڵكی دەرەوەی هەرێمە و سێ تاوانبار بە تاوانی دزییەكی زۆر لە دەوروبەری شاری هەولێر دەستگیركراون.
عەمید عەبدولخالق تەڵعەت ڕایگەیاند؛ تاوانبارێكیان كە دانیشتووی بەغدایە بە تۆمەتی دزینی پارە لە ناو ئۆتۆمبێلەكان دەستگیر کردووە و لە حاڵەتێکی دیکەی دزیكردن دوو تاوانباری دیكە دەستگیركراون كە لەسەر رێگا وەستاون و بە فێل پارەیان لە هاووڵاتییان ستاندووە و دوو ئافرەتی سواڵكەریش کە لە كاتی سواڵكردن دزییان لە ماڵان كردووە دەستیگر کراون و ئافرەتێكی دیكەش بە تۆمەتی دزی لە نێۆ ماڵان و تاوانبارێكی دیكە بەهۆی رفاندن و دزیكردن كە نۆ كاری لەو شێوەیە ئەنجامداوە دەستگیركراوە.
بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر گووتی: هێزەکانی پۆلیس سێ تاوانباریان بە تۆمەتی حاڵەتێکی نامۆی دزی دەستگیر کردووە کە دوو لەو تاوانبارانە ئۆتۆمبێلی كرێنیان پێبووەو لە هەر شوێنێك كەرەستەو كەلوپەلێكیان بۆ رێكەوتووە دزیویانەو بۆكەسی سێیەمیان بردووەو ئەویش ساغی كردوونەتەوە.
عەمید عەبدولخالق تەڵعەت باسی لەوەشکرد کە ئێستادا سەرەكیترین كێشەی ئێمە لە گەڵ دیاردەی سواڵكردنە كە بە هۆی ئەوەی رێژەیەكی زۆر ئاوارە لە هەولێرن و دەیانەوێت دەستكەوتێكیان دەست بكەوێت، ناتونانین چارەسەری بكەین.
