خرابەڕووت لە تیرۆریستانى داعش پاک کرایەوە

 خرابەڕووت لە تیرۆریستانى داعش پاک کرایەوە
کەمێک بەرلە ئیستا هێزەکانى پێشمەرگە بە تەواى گوندی لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک لە تیرۆرستانى داعش پاک کردەوە.

فەرماندەى فەوجى چوارى لیواى 11 لە هێزى پێشمەرگە لە کەرکووک عەقید (باپیر شێخ وەسانى) بەKDP.INFO ى ڕاگەیاند: "کەمێک بەرلە ئیستا هێزى پێشمەرگە توانییان تەواوى بەرزایى و گوندى خرابەرووتى سەر بە پارێزگاى کەرکووک لە تیرۆریستانى داعش پاک بکەنەوە و ئیستا لە ناو گوندى خرابەرووتەداین."

ئەو فەرماندەیەى هێزى پێشمەرگە لە کەرکووک گوتیشى: "لەو شەڕەدا توانیمان گورزێکى کوشندە لە تیرۆریستانى داعش بدەین، هەروەها چەندان تەرمى کوژراوىان لێ جێ ماون، هاوکات چەندان چەک و تەقەمەنىش کەوتووەتە دەستمان."
Top