هێزەکانی پێشمەرگە چوونە نێو گوندی خەرابەڕووت

هێزەکانی پێشمەرگە چوونە نێو گوندی خەرابەڕووت
سەرچاوەیەک لە لیوای دووی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند؛ هێزەکانی پێشمەرگە چوونە نێو گوندی خەرابەڕووت و بەشێکی گوندەکە کەوتۆتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.



نادر عبداللە، فەرماندەی لیوای دووی هێزەکانی پێشمەرگە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ هێزەکانی پێشمەرگە چوونە نێو گوندی خەرابەڕووت و چوار تیرۆریستی داعشیان بە دیل گرتووە.



بە گوتەی ئەو فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە، چەکدارەکانی داعش کوژراو بریندارێکی زۆریان هەیە و لە پاشەکشە دان.



بە پێی زانیارییەکان لە شەڕ و پێکدادانی ئەمڕۆ کە لە کاتژمێر شەش و نیوی بەیانیەوە دەستی پێکردوە، تەنیا پێشمەرگەیەک بریندار بووە.
Top