كاتی رزگاركردنی مووسڵ دیاری كرا
ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، لە ئێستادا دەست بە ئامادەكاری كراوە بۆ رزگاركردنی مووسڵ و تا ئێستایش 12 هەزار كەس راهێندراون، بە گوتەی راوێژكارانی ئەمەریكایی، ئازادكردنی مووسڵ، پێویستی بە 80 هەزار كەس هەیە، تا مووسڵ رزگار بكرێت، چونكە هەموو هێزی داعش لە مووسڵە و، پێویستە هێزێكی زۆر ئامادە بكرێت.
(غەزوان داوودی) زانیاریی زێتری خستە ڕوو، بە گوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، دوای ئەوەی تكریت بە تەواوەتی رزگار دەكرێت، ئەو كات دەست بە رزگاركردنی مووسڵ دەكرێت كە، ئەمەیش زۆر دەخایەنێت و دەچێتە مانگی دووی ساڵی داهاتووەوە، لە ئێستایشدا رزگاركردنی تكریت بەردەوامە و بێجی پاك كراوەتەوە و، پێشڕەوی بۆ شوێنەكانی دیكە دەكرێت.
(داوودی) دەشڵێت، چاوەڕوان دەكرێت لە رزگاركردنی مووسڵدا هێزەكانی پێشمەرگەیش وەك هێزی پشتیوانی هاوكاریی سوپای عێراق بكەن، بەڵام تا ئێستا ئەم پرسە یەكلا نەكراوەتەوە.
