لە رووداوێكی هاتوو چۆدا 15 قوتابی بوونە قوربانی

لە رووداوێكی هاتوو چۆدا 15 قوتابی بوونە قوربانی
لە شارەدێی سمیلانی سنوری قەزای چۆمان، بە هۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب دێر كە رۆژانە كاری گواستنەوەی قوتابیانی قۆناغی ئامادەییە لە گوندی گەزنێ‌ بۆ شارەدێی سمیلان لە گوندی زاوەكە ئۆتۆمبێلەكە وەردەگرێت و سەرەنجام سەرجەم سەرنشینانی بریندار دەبن و برینی بەشێك لە قوتابیانیش سەختە.


بەرپرسی بنكەی پۆلیسی سمیلان، وشیار خالید، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: رۆژانە قوتابیانی گوند و ئاوایەكانی دۆڵی روست بە هۆی نەبوونی قوتابخانە لە گوندەكانیان روو لە قوتابخانەی شارەدێی سمیلان دەكەن و ساڵانەش ئۆتۆمبێلەكان بە تایبەت لە كاتی بەفرو باران باریندا تووشی رووداوی هاتوو چۆ دەبنەوە لە نوێترین رووداوی هاتووچۆشدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب دێر كە پازدە قوتابی هەڵگرتبوو لە گوندی جاوەكە وەرگەراو لە ئەنجامدا سەر جەم قوتابیانی نێو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشحانەی سۆران كران.

رونیشی كردەوە، كە یازدە لەو قوتابیانە باری تەندروستیان ناجێگیرەو لە ژێر چاودێری وردی پزیشكی دان.
Top