ئەو پێشمەرگەنەی لە شەری داعش شەهید دەبن لە پێشینەی خانووبەرە دەبەخشرێن

ئەو پێشمەرگەنەی لە شەری داعش شەهید دەبن لە پێشینەی خانووبەرە دەبەخشرێن
بەپێی بڕیارێك ئەو پێشمەرگانەی لە شەری داعش شەهید دەبن لە قەرزەكانی پێشینەی خانووبەرە لێ خۆشبونیان بۆ دەردەكرێت.

سەباحەت حەمە تاهیر بەرەێوبەری بانكی خانووبەرەی هەولێر راگەیاند : هەموو ئەو پێشمەرگانەی لە شەری داعش شەهید دەبن و پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە لە قەرزەكە دەبەخشرێن، گوتی: ئەو پێشمەرگانەی لەشەری داعش شەهید بوونە و قەرزی پێشینەی خانووبەرەیان لەسەر ماوە بە بڕیارێك ئەوان لە گەراندنەوەی ئەو قەرزە لێخۆشبونیان بۆ دەكرێت.

سەباحەت حەمەتاهیر رونیكردەوە بۆ دەركردنی فەرمانی لێخۆشبوون پێویستیان بە پشتگیریەك هەیە كە بیسەلمێنێت ئەو كەسە شەهید بووە، گوتیشی: دەبێت بنەماڵەی شەهیدەكە نوسراوی وەفاتنامە و نوسراوی پشتگیری لە وەزارەتی شەهیدان بۆ ئێمە بهێنن كە بیسەلمێنێت شەهید بووە.


پێشینەی خانووبەرە لە نێوانی 20ملیۆن تاوەكو 25 ملیۆن دینارە و ساڵانە بە قیست دەگەرێندرێتەوە بۆ حكوومەت.

بەرێوەبەری بانكی خانووبەرە ئاماژەی بەوەشدا بە بڕیاری وەزارەتی دارایی دۆسیەی قەرزی خانووبەرە لەسەر پێشمەرگەی شەهید دادەخرێت.

سەباحەت حەمەتاهیر هێمای بەوەكرد ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە.

لە رۆژی 8ی ئابی 2014 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا فواد حسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ١٥٠ پێشمەرگە لە شەری داعش شەهیدبوونە، لەو كاتەوە هیچ ئامارێكی تری فەرمی پەیوەست بە شەهیدبونی پێشمەرگە لە شەری داعش نەخراوەتەوە.

پێشووتر مەحمودی حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان گوتبووی: ئەو پێشمەرگانەی لە شەری داعش شەهید دەبن بە هەمان موچە و پلەی خۆیان بۆ ماوەی 6 مانگ مووچەكانیان بەردەوام دەبێت و دەدرێتە كەسوكارو بنەماڵەكانیان پاش ئەوە مووچەی شەهیدانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.









باسنیوز
Top