پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك پێشڕەوی دەكات

 پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك پێشڕەوی دەكات
لە سەرلەبەیانی دوێنێوە شەڕ لە رۆژئاوای پارێزگای كەركووك بەردەوامە و فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەڵێت دۆخی پێشمەرگە زۆر باشە.

ئەنوەرى حاجی عوسمان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا لە بەرەی شەڕە لە میحوەری کەرکووک، رایگەیاند:" شەڕ لە بەرزاییەکانی گوبێبە و خەرابەڕووت و رۆژئاوای کەرکووک بەردەوامە".

سەبارەت بە دۆخی پێشمەرگە لە شەڕەکە ئەنوەری حاجی عوسمان گوتی:" دۆخی پێشمەرگە زۆر باشە و ئێستا هەمەرێکی چەکدارانی داعش کەوتووەتە دەستمان، چەند تەرمێکی چەکدارانی داعشیش لە دەستی پێشمەرگەدان".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک گوتیشی،"ئەمڕۆ پێشڕەویمان کردووە و لە بەرامبەردا داعش نەیتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکات، هەروەها زەبری زۆر تووندمان لێداون".

لە سەرلەبەیانی دوێنێوە شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش لە زنجیرە چیاکانی خرابەڕووت لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک بەردەوامە و دوێنیش بەهۆی بەرپەرچدانەوەی پێشمەرگە و بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان، 19 چەکداری داعش کوژران کەیەکێکیان پلەی ئەمیری هەبوو.








رووداو
Top