مه‌سرور بارزانی: ئێمه سزا ده‌درێین، به‌غدا پاداشت ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گەڵ خاتوو رێكا سه‌مه‌ركانی گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا بۆ كاروباری ئاسایشی وزه و تیبۆر ساتماری بالیۆزی هه‌نگاریا له به‌غدا كۆبۆوە.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆریستان و پێویستی هاوكاری و پشتیوانی زیاتر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرا.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه مه‌سرور بارزانی سوپاسی حكوومه‌تی هه‌نگاریای كرد بۆ پێشكه‌شكردنی پشتوانییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی به هه‌رێمی كوردستان، كه به‌شێكه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی تیرۆریستانی داعش و دووپاتی له پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كردووه، كه پێویسته حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ وه‌ك پابه‌ندی ده‌ستووری چه‌ك و پشتیوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و گوتی: ئێمه داوای هاوكاری و یارمه‌تیمان له عێراق كردووه، به‌ڵام ئاماده‌ی یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان نییه. ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی دژی داعش به‌ده‌ستمان هێناوه سزا ده‌درێین، له‌كاتێكدا به‌غدا بۆ شكسته‌كانی پاداشت ده‌كرێت.
له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا، له‌لای خۆیه‌وه گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا بۆ كاروباری ئاسایشی وزه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه داعش له مه‌یدانی جه‌نگ له كوردستان تێكشكاوه و به‌بێ هه‌وڵه‌كانی ئێوه خه‌ڵكانی دیكه شتێكی ئه‌وتۆیان پێ نه‌ده‌كرا و گوتی: "ئێمه دان به‌وه ده‌نێین، كه ئێوه له‌بری جیهان شه‌ڕ بۆ ئه‌و به‌هایانه ده‌كه‌ن، كه هه‌مووان تێیدا هاوبه‌شین"
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌ی نێوانیاندا دووپات له پێویستی ره‌وانكردنی هاوكاری سه‌ربازی و یارمه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه.
