بەغدایی كوژراوە و جێگرەوەكەی ئامادەیە
دامەزراوەی "ئیعتسام" كە سەر بە رێكخراوی داعشە، ئەمڕۆ سێشەم لە ماڵپەڕی تویتەر و لەژێر ناوی گرنگ و بەپەلە نووسیویەتی كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا وردەكاریی كوژرانی خەلیفە بەغدایی و دیاریكردنی جێگرەوەكەی بڵاو دەكاتەوە.
دوێنێ دووشەم ئەبو محەمەد عەدنانی گوتەبێژی رێكخراوی داعش برینداربوونی ئەبوبەكر بەغدایی سەركردەی رێكخراوەكەی دووپات كردەوە لەو هێرشەی هەینی فڕۆكەكانی ئەمەریكا كردیانە سەر مووسڵ، ئەو دەڵێت كە بەكوژرانی بەغدایی خیلافەت بەكۆتا نایەت.
لە بەرامبەردا خالید عوبێدی وەزیری بەرگریی عێراق گوتی، بەغدایی لە هێرشێكی ئاسمانیی هاوپەیمانان بریندارە، ئەو هێرشەی شەوی هەینیی رابردوو كۆبوونەوەیەكی سەرانی پێشەوەی رێكخراوی داعشی لە مووسڵ كردە ئامانج و تیایدا بەغدایی بریندار بوو و ئەبو موسلیم توركمانی جێگر و دەستەراستیشی كوژرا.
ئەمڕۆ كۆشكی سپی رای گەیاند كە ئەمەریكا ناتوانێت ئەوە دووپات بكاتەوە كە ئەبوبەكر بەغدایی سەركردەی رێكخراوی داعش لە بۆردمانەكەی هەینی رابردوو پێكراوە یان نا.
وشە
