پێشمەرگە لە زوممار هەشت تیرۆریستی داعشی دەستگیر کردن

 پێشمەرگە لە زوممار هەشت تیرۆریستی داعشی دەستگیر کردن
ە دەڤەری شارەدێی زوممار کە ماوەیەک لە تیرۆریستانی داعش پاك کراوەتەوە، شەوی ڕابردوو و ئەمڕۆیش لە هەڵمەتیکی هێزەكانی پێشمەرگەدا لە یەكێك لە كۆمەڵگای دۆمیزی دەڤەری زوممار، هەشت تیرۆرستیان دەستگیر کردن.


عەقید (شێرزاد نایف) لە راگەیاندنی فەرماندەی دهۆك، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، لە شەوی رابردووەوە تا بەیانیی ئەمڕۆ، هێزەكانی پێشمەرگە لە كۆمەڵگای دۆمیزی سەر بە ناحیەی زوممار توانیویانە 8 تیرۆرستی داعش دەستگیر بکەن كە لە ناو خانوویەكدا خۆیان حەشار دابوو.

عەقید (شێرزاد) گوتیشی، رەوشی ناحیەی زوممار ئارامە و هێزەكانی پێشمەرگەیش بەوپەڕی ورەبەرزییەوە لە سەنگەرەكانن، بۆ ئارامیی زومماریش وەڵامی توندی هەر هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لەو سنوورە دەدەنەوە.
Top