سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە پەرلەمانی كوردستان

 سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە پەرلەمانی كوردستان
بڕیارە سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت لە پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان بكرێت.

عەلی حەمە ساڵح، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:" سبەی دووشەممە 11-11-2014، كاژێر 10:00ی سەرلەبەیانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی‌ حكومەت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت ، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان، ‌رێباز حەملان وەزیری دارایی ‌و عەلی سندی وەزیری پلاندانان وەك ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن".

خاڵە گرنگەكانی كۆبوونەوەكە بە گوتەی عەلی حەمە ساڵح بریتین لە " گفتوگۆ كردن لەسەر ئەوەی ئایا حكومەتی هەرێمی كوردستان دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات یان نا، پێداگری لەسەر خاڵە گرنگەكان بكرێت یان نا، هەروەها چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتن یان نا، یاخود ئەگەر نەگەیشتینە رێككەوتن لە هەرێمی كوردستان چی بكەین و چ پلانێكمان هەبێت."

خاڵی دووەمی كۆبوونەوەكەی سبەینێ وەك جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان باسیدەكات، گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان.







رووداو
Top