لێدوانێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سووریا
وەلید ئەلموعەلیم لە چاوپێكەوتنەكەیدا ناوی بەڕێز ئۆجەلانیشی هێناوە. نازاندرێ بە چ ڕوویەك باسی ئۆجەلان دەكات؟ چونكە ئۆجەلان لای ئەوان بوو، كەچی دەستیان لێ بەردا و دەریان كرد و بەشدارییان لەو پیلانگێڕییەدا كرد كە لە دژی بەڕێوە چوو. ئەگەر موعەلیم ڕاست دەكات و تۆسقاڵێك هەستی بەرانبەر كورد یان لایەنێكی كوردی هەبێت با ڕاشكاوانە و بوێرانە دان بە هەبوونی گەلی كورد لە سووریا بنێت.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
9ـی 11ـی 2014
