سوپا و میلیشیا شیعەكان پلانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی جەلەولا دادەڕێژن
هێزەكانی سوپای عێراق لەگەڵ پۆلیسی ئیتیحادی و هێزەكانی بەدر و عەسایبی ئەهلی حەق پلانێكیان داڕشتووە بۆ ئەوەی بتوانن ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش كۆنترۆڵ بكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سنووری جەلەولا و سەعدییە سەرقاڵی ئامادەسازین و چەندین ئامێر و كەرەستەی سەربازییان بردووەتە ئەو سنوورانە.
رووداو زانیویەتی كە لە بەرامبەریشدا چەكدارانی داعش سەرقاڵی سەنگەر دروستكردن و خۆما ئامادەكردنن.
لە بەرامبەر ئەو هەوڵانە بۆ رزگاركردنەوەی جەلەولا، لیوا حوسێن مەنسور، فەرماندەی هێزی پشتیوانی دووی هێزی پێشمەرگە بۆ رووداو گوتی "سەعدییە و جەلەولا خاكی كوردە و دەبێ پێشمەرگەش لە هەر هێرشێكی ئەو ناوچانەدا بەشدار بێ".
رووداو
