چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر دامەزراندنی مامۆستایان

چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر دامەزراندنی مامۆستایان
بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایان بە شێوەی گرێبەست دەرچووە، تەنھا واژۆکردنی ماوە.

چێنەر خەفاف بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند،ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی مامۆستایان بە شێوەی گرێبەست، گوتیشی: رەزامەندی دراوە لەسەر دامەزراندنەکە تەنھا ماوە فەرمانەکەی بۆ دەربچێت و بکرێتە نوسراو، چونکە قوتابخانەکان پێویستی زۆریان بە مامۆستای تازە ھەیە و وەزارەتی پەروەردەش پێداگری زۆری لەسەر ئەم پرسە کردوە، بەڵا/ نازانم کەی فەرمانەکە دەردەچێت.

پێشوو تر وەزارەتی پەروەردە داوای لە حکوومەت کردبوو بۆ دامەزراندنی ٦ ھەزار مامۆستا بە شێوەی گرێبەست، بەڵام بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرای دەکات دامەزراندنە لەو ژمارەیە کەمترە، گوتیشی: ٦ ھەزار گرێبەست زۆر زۆرە و دەبێت رەچاوی بارودۆخی ئابوری کوردستان بکرێت، بەڵام بە دیاریکراوی نازانم چەند دەبێـت، بەڵام ٦ ھەزار نیە.

بەپێی زانیاریەکانی شانسی دامەزراندنی مامۆستایان بە گرێبەست بۆ دەرچووانی بەشە زانستییەکانی کیمیا، فیزیا، زانستی بایەلۆجی، بیرکاریی و ئەو مامۆستایانە دەبێت کە وانەبێژن و دانەمەزراون. دەرچووانی پەیمانگاش شانسی دامەوزراندنیان پێ نادرێت.

مووچەی ئەو مامۆستایانەش مانگانە ٥٠٠ ھەزار دینارە، و لە وەرزی ھاوینیش خەرج دەکرێت.
Top