لە سێ رۆژدا 14 هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر داعش
سەركردایەتی ناوەندیی سەربازیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا فرۆكە جەنگییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، 14 هێرشی ئاسمانییان دژی بنكە و بارەگاكانی چەكدارانی داعش لە سووریا و عێراق ئەنجامداوە".
بەپێی بەیاننامەكە، "لە رۆژی دووشەممەی رابردوو تاوەكو شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە نزیك شاری كۆبانێ، 3 گورزی ئاسمانییان لە چەكدارانی داعش وەشاندوە، هاوكات سوپای ئەمریكاو هێزی هاوپەیمانان لە نزیك شاری مووسڵ و شارۆچكەی بێجی، فەللـوجە، روومادی و شنگال، 11 گورزی ئاسمانییان لە چەكدارانی داعش وەشاندوەو زیانێكی زۆریان پێگەیاندون".
بەپێی زانیارییەکانیش، لە ئاكامی بۆردوومانكردنی چەكدارانی داعش لە گوندی مالیحەی سەر بە شارۆچكەی بێجی باكووری شاری تكریت لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراقییەوە، زیاترلە 11چەكدار كوژران.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە وەزارەتی بەرگری عێراق، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، رایگەیاندووە، "لە ئاكامی بۆردوومانكردنی ناوچەكانی تەئمیم، ئەلبوعیسەو ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار و شارەدێی زلوعییە لە پارێزگای سەڵاحەدین، ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون، سەرەڕای تێكشكاندنی 11 ئۆتۆمبێلی چەكدارانی داعش.
رووداو
