سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ دەکات
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بەڕاشکاوی باسی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا و کێشەکانی نێوانیان و ڕێگەکانی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە کرا. لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ دەستخۆشیی لە هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە بەم دواییانە لە بەرەکانی شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش سەرکەوتنیان وەدەست هێناوە. هەروەها سەرخۆشی لە کەسوکاری ئەو شەهیدانە کرد کە لەشەڕی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخشیوە.
بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پێویستیی پاراستنی یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە بوو.
