نەوشیروان مستەفا سەردانی تاڵەبانی کرد
میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە، دوای کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2014 ی نێوان شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵەکەی خۆی لە داباشان سەردانی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد.
رۆژی چوارشەممە لە شاری سلێمانی شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەكە و بە ئەندامیەتی عومەری سەید عەلی، محەممەد توفیق رەحیم، جەلال جەوھەر و ئاکۆ حەمەکەریم لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێـتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی و بە ئەندامیەتی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، عومەر فەتاح، حاکم قادر و دلێری سەید مەجید كۆبوونەوە.
