ده‌قى دیمانه‌ى مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند له گه‌ڵ نه‌بوونی بودجه‌ش كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادییه‌وه بڕاوه به‌ڵام پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه به‌رگری خۆی ده‌كات و روونیشیكرده‌وه كه به‌غدا به‌رپرسه له‌و بارودۆخه ، ئه‌ركی به‌غدایه بودجه بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دڵنیا بكاته‌وه له‌و بواره‌دا ، ئێستاش وه‌رزی زستان نزیك بۆته‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر پێویستییان به جل و به‌رگی زساتانهو پێداویستی دیكه هه‌یه .
سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام داوا له هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ده‌كه‌ین كه چه‌كی قورس به پێشمه‌رگه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات شكست به دوژمن بهێنن ، ئه‌وه‌ی له ده‌ست پێشمه‌رگه‌دایه چه‌كی كۆنه و ئه‌وه‌ی كه هاتووشه چه‌كی مامناوه‌ندو ته‌قه‌مه‌نیه ته‌نها ئه‌لمانیا هه‌ندێك مووشه‌كی دژ به تانك و زریپۆشی پێشكه‌ش به هه‌رێم كردووه كه چه‌كی پێشكه‌وتووه ، به‌ڵام تا ئێستا چه‌كی دیكه به ده‌ست نه‌گه‌یشتوون كه هاوسه‌نگی جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌دا بگۆڕێت .
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وام ده‌لێن كه داواكارییه‌كانتان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و رهتیاننهكردۆتهوه به‌ڵام ئه‌وانیش له وڵاته‌كانیان پێویستیان به بڕیاری سیاسی هه‌یه به‌لام ئومێد ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له دابین كردنی ئه‌و چه‌كانه چونكه دوژمن چاوه‌روان ناكات تا چه‌كه‌كان بگاته ده‌ستمان ئه‌و كات هێرش بكات .
سه‌باره‌ت به رۆڵی توركیا و په‌یوه‌ندی هه‌رێم له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه توركیا وڵاتێكی دراوسێی هه‌رێمی كوردستانه و رۆڵی هه‌بووه له پێشكه‌وتنی ئابووری هه‌رێم ، هیچ كێشه‌یه‌كیشمان له گه‌ڵ توركیا نییه و په‌یوه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه كوردانه‌ی ناو ریزه‌كانی داعش مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه هه‌موویان ناسراون له‌لامان و ژماره‌یان نزیكه‌ی دووسه‌د كه‌س ده‌بێت و هه‌ندێكیشیان له به‌ره‌كانی جه‌نگ كوژراون به ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان ماون روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وانه خیانه‌ت له وڵات و نیشتیمان و ئاینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، ئێمه زیاتر له خانه‌واده‌كانیان گرنگی به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین چونكه چوونه ناو داعش واتا بزر بوون .
سه‌باره‌ت به ئازاد كردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه تا ئێستا ئازاد نه‌كراون وه‌ك شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ته‌له‌عفه‌ر مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند ئه‌مه رووده‌دات و ئامانجیش ته‌نها ئازادكردنی ئه‌م ناوچانه نییه به‌ڵكو ئامانجمان گێرانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی بۆ ناوچه‌كانیان .
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا داعش هێزی هێرش كردنی به ته‌واوی نه‌ماوه ، مه‌سرور بارزانی وتی نا‌توانیین وا بڵێین به‌ڵام ده‌توانیین بلێین كه تواناكانی هێرشكردنی داعش لاواز بووه ، به‌ڵام هێشتا زووه هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزی داعش بكه‌ین .
سه‌باره‌ت به رۆڵی به‌غدا له هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و جه‌نگه‌دا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه به حه‌قیقه‌ت تا ئێستا هیچ شتێكمان نه‌بینیوه به داخه‌وه ، به‌غدا پێویست بوو زۆر هاوكاری هه‌رێم بكات و له ناردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پێشمه‌رگه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ، به‌ڵام هیچ شتێكمان له‌و هاوكارییانه نه‌بینیووه .
