پشووی عاشورا ئاڵو گۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێرانی وەستاند
مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بەهۆی پشووی عاشورا كە لە هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەممەو لە ئێران رۆژی سێ شەممە پشوی فەرمییە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران بۆ ماوە دوو ڕۆژ دەوەستێت، بەڵام رۆژی چوار شەممە ئاڵو گۆرە بازرگانیەكان لە سەرجەم سنورەكانی نێوان هەرێم و ئێران ئاسایی دەبێتەوەو بازرگان و گەشتیاران دەتوانن بێنەوە سەر كارەكانیان.
سەبارەت بە هاموشۆی گەشتییاران، زرار حوسێن بەرپرسی بنكەی پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ گەشتییاران دەتوانن لە ڕۆژانی پشووشدا هاموشۆی خۆیان بکەن و سنور شەو و ڕۆژ بۆ گەشتیاران کراوەیە.
