شەرفەدین.. پێشمەرگە هێرشێکى داعشیان تێک شکاند

 شەرفەدین.. پێشمەرگە هێرشێکى داعشیان تێک شکاند
هێزەکانى پێشمەرگە لە چیای شنگال هێرشێکی تیرۆریستانی داعشیان بۆ مەزارى شەرفەدین تێک شکاند و زیانی گیانی و ماڵیشیان پێ گەیاندوون.


فەرماندەى هێزى پێشمەرگە لە بەتالیۆنى 1 هێزى 18 سوپاى یەکى زێرەڤانى لە چیاى شنگال موقەددەم (ماجد خالید) بەkdp.info ى ڕاگەیاند: سەرلەبەیانیى ئەمرۆ دووشەممە، تیرۆریستانى داعش بە 5 هەمەر و چەند ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیکابەوە هێرشیان کردە سەر مەزارى شەرفەدین، بەلام هەر زوو لە لایەن هێزى پێشمەرگە کە (قاسم شەشۆ) فەرماندەیى دەکات وەڵامێکى توندیان درایەوە و تێک شکێنران و زەرەر و زیانێکى زۆریان پێ کەوت."


ئەو فەرماندەى هێزى پێشمەرگە لە چیاى شنگال گوتیشى: لە ئەو شەڕەى ئەمرۆدا، بە خۆشحاڵییەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانى پێشمەرگە نەکەوتووە، لە بەرانبەردا توانرا 2 هەمەرى تیرۆریستانى داعش تێک بشکێنرێن و هەرچەندە ئامارى کوژراو و بریندارانى داعش دیار نییە، بەڵام بریندار و کوژراویان هەن ."
Top