قه‌ڵاى هه‌ولێر بووه به‌شێك له كهلهپوورى جیهان
له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیى خۆى به ناساندنی قه‌ڵای مێژوویی و دێرینی هه‌ولێر وه‌ک شوێنه‌وارێکی جیهانی و به‌شێک له که‌له‌پووری مێژوویی و که‌لتووریی مرۆڤایه‌تی و دونیا ده‌ربڕى و، ئه‌م ناساندنه‌ى وه‌ك هه‌ڵنانی ههنگاوێکی دیکه‌ی گه‌وره و گرنگی کوردستان به‌ره‌و جیهان و به سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌کی گه‌وره بۆ هه‌ولێر و کوردستان و هه‌موو عیراق، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستیشى ناوه‌زه‌د كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌یه‌كى خێراى به مێژووى قه‌ڵا كرد كه به درێژاییی زیاتر له شه‌ش هه‌زارى ساڵی ته‌مه‌نی، ڕه‌گه‌کانی له قووڵاییی مێژوودا داکوتاوه، ده‌یان شارستانی و ده‌سه‌ڵاتی جیاجیای ئیمپراتۆر و شا و سه‌رکرده‌کانی جیهان و ناوچه‌که‌ی به‌ڕێ کردووه و، له هه‌موو چاخ و سه‌رده‌مێکدا هه‌میشه بۆ پاراستنی هه‌ولێر و خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌ک قه‌ڵغانێک بووه. هه‌ره ترسناکترین هێز و سوپای داگیرکه‌رانی تێک شکاندووه و، خۆی وه‌ک هه‌میشه سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێردا ماوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ى مێژووی نزیکى قه‌ڵای هه‌ولێریش ڕوونى كرده‌وه كه قه‌ڵا ده‌یان که‌سایه‌تیی ناودار و لێهاتووی له هه‌موو بواره‌کاندا بۆ کوردستان پێگه‌یاندووه و، شێوازی ژیان و که‌لتوور و که‌له‌پووری قه‌ڵا، بۆته به‌شێکی دیار و سه‌ره‌کیی پێکهاته‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووریی هه‌ولێر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که قه‌ڵای هه‌ولێر، له سه‌دان شیعر و گۆرانی و، له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی دیار و به‌رچاوی هه‌بێت.
ئه‌وه‌شى گوت: "بۆیه مافی هه‌ولێر و هه‌ولێرییان و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانه که ئه‌مڕۆ شانازی به‌م ده‌ستکه‌وته‌وه بکه‌ن و سه‌ربڵند بن به‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌چێته ڕیزی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی جیهان و ده‌بێته موڵکی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی".
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیی خۆى و حکوومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانى پێشکه‌ش به‌و لایه‌نانه كرد كه له ناساندنى قه‌ڵاكه وه‌ك شوێنه‌وارێكى مێژووییى جیهانى ماندوو بوون، له‌وانه ڕێکخراوی یوونسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆمیسیۆنی باڵای نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر و ده‌سته‌ی شوێنه‌واره‌کانی عیراق و نێرده‌ى هه‌میشه‌ییى عیراق له یوونسکۆ.
هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و وڵاتانه‌یشی كرد كه له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی قه‌ڵادا به‌شدارن، یان ده‌نگیان بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر دا، تاکوو بچێته لیستی شوێنه‌وارى جیهانییه‌وه. سوپاس و به‌خێرهاتنێكى تایبه‌تیشى له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی یوونسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خاتوو "ئیرینا باکۆڤا" كرد، که له‌م ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده بوو و له‌م که‌یسه‌دا هاوکارییه‌کی زۆری کردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رباره‌ى بارودۆخى ئێستاش گوتى: "له ڕۆژێکی ئاوادا ناکرێت باس له بارودۆخی وڵات و ناوچه‌که نه‌که‌ین، که به‌ره‌نگاری تیرۆرێکی دڕنده‌ی تاریک و ڕه‌وشێکی سه‌خت بۆته‌وه. ڕه‌وش و بارودۆخێکی وا که کوردستان بۆته هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی تیرۆر و، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان ئێستا له جیاتی هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تی، به‌رگری له خاک و خه‌ڵکی کوردستان و جیهان و له نرخ و به‌هاکانی دنیای ئازاد ده‌که‌ن و، ڕۆژانه له‌و پێناوه‌دا شه‌هید و بریندار ده‌بن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خوشک و براکانیان بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ، پێکه‌وه تێده‌کۆشن و به‌رگری ده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر گرنگیى یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی نیشتمانیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و خه‌ڵک و پێکهاته‌کانی کوردستان، كه له‌گه‌ڵ پشتگیری و هاوکاریی دۆستان له جیهان و ناوچه‌که، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، که به‌رگرییه‌کی نه‌به‌ردانه ده‌کات و به ڕۆحییه‌تى "یان کوردستان یان نه‌مان" له سه‌نگه‌ردایه، ده‌ستپێشخه‌ری بخاته‌وه ده‌ستی خۆی و ڕۆژانه له پێشڕه‌ویدا بێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژ شکست به تیرۆریستان بێنێت.
