کەرکوک؛ له هەڵمەتێکدا چوار تۆمەتبار دەستگیر کران

کەرکوک؛ له هەڵمەتێکدا چوار تۆمەتبار دەستگیر کران
له هەڵمەتێکی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی تاوانەکانی کەرکوک، چوار تۆمەتبار دەستگیر کران



عەمید "سەرحەد قادر" پۆلیسی شارۆچکه و شارەدێیەکانی کەرکوک به ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: له هەڵەمەتێکی هاوبەشی پۆلیسی شارۆچکه و شارەدێیەکان لەگەڵ ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی تاوانەکانی کەرکوک لەناو شاری کەکوک ٤تۆمەتبار به تۆمەتی جیاجیا دەستگیر کراون.



عەمید سەرحەد قادر گوتی: یەکێکیان سووریه عەرەبه چۆته سەر ماڵێک که ئەوانیش سووری بوونه و ٢٦٥٠٠دۆلاری به زەبری چەک لێستاندوونه، هەروەها یەکێکیان قەرزی لای ماڵێک بووه و بۆ گوشار خستنه سەریان ژن و مێردەکەی رفاندووه، تۆمەتبارێکی دیکەش به دوو ناسنامه دەستگیر کراوه که عەڕەبەی حەویجەیه، چوارەم کەسیش پاسەوانی گەڕاجێک بووه قاسەی گەڕاجەکەی شکاندووه و پارەکەی دزیوه.
Top