لە رۆژهەڵات و ناوەڕاستی کۆبانێ هێرشێکی داعش تێکشکێنرا
ئەحمەد گەردی ئاشکرایکرد، شەوی رابردووش هێرشێکی چەکدارانی داعش لە رۆژهەڵات و باشووری کۆبانێ لەلایەن هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانانی یەپەگە تێکشکێنراوە.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ ئاشکرایکرد، کە هێزی پێشمەرگە بە چەکی قورس لە چەکدارانی داعش دەدا و شەڕڤانانی یەپەگەش لە سەنگەرەکانی شەڕ وەڵامی هێرشەکانی داعش دەدەنەوە.
گەردی هەروەها گوتی: "خۆشبەختانە تا ئێستا پێشمەرگە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
لەبارەی ورەی هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانانی یەپەگە ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ گوتی "ورەی شەڕڤانانی یەپەگە و پێشمەرگە زۆر بەرزەو هەردوولا بەیەکەوە دژی چەکدارانی داعش شەڕ دەکەن تا ئەو کاتەی کۆبانێ و ناوچەکانی لە داعش پاکدەکەنەوە".
رووداو
