شەپۆلێكی بەفرو باران بارین باڵەكایەتی گرتەوە
لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ جاری سێهەم بەفر بارین ناوچەكەی گرتەوە و بە پێی قسەی گوندنشینان لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە و زیاتر لە سی ساڵە لەو وەرزەی ساڵدا بۆ سێ جار و بەو رێژەیە بەفر ناوچەكەیانی نەگرتۆتەوە. ئەوەش هۆكار بووە كە ئەمساڵ زووتر پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.
هەرچی باران بارینیشە، بە پێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی چۆمان لە (24) كاتژمێردا (30) ملم باران باریوە و كۆی گشتی بارانی ئەمساڵ گەیشتە (244) ملم، لە كاتێكدا ساڵی رابردوو تا ئەو كاتە (13) ملم باران باریبوو.
