بە بەشداری پێشمەرگە شەڕێكی قورس لە كۆبانێ دەستیپێكرد

 بە بەشداری پێشمەرگە شەڕێكی قورس لە كۆبانێ دەستیپێكرد
کەمێک لەمەوبەر شەڕێکی سەخت لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و شەڕڤانانی یەپەگە دەستیپێکرد.

گوتیشی لەو شەڕەدا چەکی قورس بەکاردێت و دەنگی زۆری تۆپ و کاتیۆشا دێت.

ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2014، رایگەیاند " تاکو کاژێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دەنگی تەقە نەدەهات و شەڕوپێکدادان رووینەدابوو"، لە کاتێکدا ئێوارەی دوێنێ هەینی تاوەکو درەنگانی شەو شەڕ و پێکدادان لەنێوان یەپەگە و چەکدارانی داعش هەبوو، بەڵام لە کاژێر 5ی ئێوارەوە شەڕ دەستیپێکردووەتەوە.

شەوی رابردوو هێزی پێشمەرگە گەیشتە ناو کۆبانێ و فەرماندەیەکی پێشمەرگە گوتی: "لەگەڵ ئەوەی سێیەکی کۆبانێ لەدەست داعشە، بەڵام تەواوی چەکدارانی داعش، کە ئێستا لە نێو کۆبانێدان، گەمارۆدراون و هێزەکانی ناو کۆبانێ پشتیان لێگرتوون".

هەر ئەمڕۆ سەرچاوەکانی ناو کۆبانێ جەختیان لە کوژرانی دەیان چەکداری داعش کردەوە، لە شەڕی 3 رۆژی رابردوو. بە گوتەی ئەو چالاکوانانە کە زانیارییەکانیان لە شەڕڤانانی ناو شارەکە وەرگرتووە، نزیکەی 100 چەکداری داعش کوژراون، کە بەشێکی ئەو کوژراوانە لە رەققە و حەلەبەوە بە هانای چەکدارانی داعشەوە چوونە، دوای ناردنی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ و چوونە ناوەوەی سوپای ئازادی سووریا بۆ شارەکە.

هەرچەند لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، ناوەندی چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، لەو شەڕانەدا کوژرانی 1294 چەكداری داعشی راگەیاند، بەڵام بەگوێرەی ئاماری باوەڕپێکراو، کە ناوەندی بێلایەن بڵاویان کردووەتەوە و زانیارییەکانیان لە کەسانی مەیدانی پێگەیشتوون، لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا 576 چەکداری داعش و 21 کەسی سڤیل کوژراون.









رووداو
Top