لەسەیدسادق كاربۆكەمكردنەوەی ڕوداوەكانی هاتوچۆدەكرێت

لەسەیدسادق كاربۆكەمكردنەوەی ڕوداوەكانی هاتوچۆدەكرێت
بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سەیدسادق زیاتر لە 100 مەتر بەربەرستی پلاستیكی و چەند هێمایەكی هاتوچۆیان لەچەند شوێنێگی پێویستی قەزاكە دانا.



بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سەیدسادق، نەقیب دیاكۆ عومەر، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەردانێكی مەیدانی بۆشەقامە سەرەكیەكانی قەزای سەیدسادق ئەنجامیدا، لەسەر داوای هاووڵاتیان و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سەیدسادق بەباشیان زانی كە لەچەند شوێنێكی گرنگ و پێویستی قەزاكە بەربەستی پلاستیكی دابنێن.



نەقیب دیاكۆ عومەر، گوتی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ دانانی بەربەست لەسەر لۆفەی ڕێگای سەرەكی كانی پانكە سەیدسادق و لۆفەی تەپی كەرەم ڕەزامەندیی نیشاندا كە تائێستا چەند ڕوداوێكی هاتوچۆی تیایاندا ڕویداوە و چەندین هاوولاتیش گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. بۆئەوەمەبەستەش زیاتر لە 100 مەتر بەربەستی پلاستیكیان بەكارهێناوە.



بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سەیدسادق، گوتیشی: سەرەڕای دانانی ئەوبەربەستانە، لەچەند شەقامێكی قەزاكەش بەگوێرەی پێویست هێمای هاتوچۆیان داناوە كە بۆكەمكردنەوەی ڕوداوەكانی هاتوچۆ هۆكارێكی گرنگن.
Top