چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ لە میدیای عەرەبی
رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی لەمبارەوە لە راپۆرتێكدا بە ناونیشانی (پێشمەرگە بۆ كۆبانێ... بۆ پركردنەوەی بۆشایی) دەڵێ: "توركیا بە باشتری دەزانێ هێزی پێشمەرگە و سوپای ئازادی سووریا ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە كە لە كۆبانێ دروست بووە، نەك هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)، چونكە ئەنقەرە پەیەدە و یەپەگە بە تیرۆریست ناودەبات".
هاوكات رۆژنامەی قودسی عەرەبی لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ دەڵێ: "چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ هاوشێوەی پێشڕەوییەكانی چەكدارانی داعش بەهای سنووری نێوان وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناهێڵێ".
ئاژانسی رۆیتەرز لە بارەی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ دەڵێ: "چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ تاقیكردنەوەیەكی دیكەی كاریگەری هەڵمەتی هاوپەیمانانە لە دژی چەكدارانی داعش".
رووداو
