ناردنی چەکە قورسەکان بۆ كۆبانێ دەستیپێكرد

 ناردنی چەکە قورسەکان بۆ كۆبانێ دەستیپێكرد
ناردنی چەکە قورسەكان لە هەولێرەوە بۆ كۆبانێ کاژێر 14:40 خولەک دەستیپێكرد.

پێشتر سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رايگەیاند ، كە دوای تەواوبوونی گفتوگۆیەكان لەگەڵ توركیا ، ئەمڕۆ سێشەممە 28/10/2014 هێزێكی پێشمەرگە ، بە چەكی قورسەوە ، لە رێگەی زەوینی و ئاسمانەوە لە رێگەی توركیاوە بەرەو كۆبانێ بەڕێدەكەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو هێزەی پێشمەرگە كە دەچێتە كۆبانێ لە 150 پێشمەرگە پێكدێت و لە هەردوو هێزی پشتیوانی یەك و هێزی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێكدێن و چەكی قورسیان پێیە. ئەو چەكانەشی لەگەڵ خۆیان دەیبەن بریتییە لە تۆپی 120، 155، 57، 81، 82 و چەند جۆرێكی دیكەی چەك.







رووداو
Top