سەرچاوەیەک: خەلیفەکەی داعش بریندارە
بەرپرسى ڕاگەیاندنى لقى 14-ى پارتیى دیموکراتى کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بەKDP.INFO ـى ڕاگەیاند: "لە شارى مووسڵەوە زانیاریمان بە دەست گەییشتووە کە (ئەبوبەکربەغدایى) کە بە خەلیفەى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراوە، لە شارۆچکەى تەلەعفەر بریندار بووە و، ئەمەش لەو کاتەدا بووە کە فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانى ئەو ناوچەیەیان کردبوو ".
(مەمموزینى) گوتىشی: "تیرۆریستانى داعش لە ناو مووسڵ شڵەژاون و بە تایبەت دواى ئەو شکستە یەک لە دواى یەکانەى لە بەرامبەر هێزى پێشمەرگە لە چەند رۆژى رابردوو لە ناحیەى زوممار تووشى هاتن، کە کوژراو و بریندارێکى زۆریان هەیە و ئەوانى تریش لەو سنوورە، لە بەرانبەر زەبری کوشندەی پێشمەرگە تووشى ترسێکى گەورە بوونەتەوە ".
