رونکردنەوەیەک لەوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە بەشی کۆتایی دیمانەکەدا،پرسیارێکم لەبارەی داواکاریەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چەک وجۆری ئەو چەکانەی لەو شەڕەدا پێویستن ئاراستە کرابوو، لەوەڵامدا ئەوەم نیشاندا کە هەرێمی کوردستان داوای جۆرەها چەکی قورسی وەکو هەلیکۆپتەر وتانک ودژە تانک لە وڵاتانای هاوپەیمانان کردوە، ئەوانیش بەڵێنیان داوە (دیراسەی ئەو داوایەی ئێمە بکەن) ودواتر بەشێوەیەکی فەرمی وەڵاممان دەدەنەوە، نەوەکو هاوپەیمانان بەڵێنیان دابێت چەکی قورسمان لەو جۆرە پێبدەن کە ئاماژەم پێیانەوە کرد.
بۆیە لەبەر هەستیاری بارودۆخەکە وبۆ ئەوەی هەموو لایەک لەڕاستی مەبەستی قسەکانم تێبگەن بە پێویستم زانی ئەو رونکردنەوەیە پێشکەش بکەم.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
27ـی ئۆکتۆبەری 2014
