لە باشووری كەركووك شەڕی پێشمەرگە و داعش دەستیپێكردەوە
باپیر شێخوەسانی، فەرماندەی فەوجی چواری هێزی پێشمەرگە رايگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەو كاتەی چەكدارانی داعش لە باشووری كەركووك و دەوروبەری گوندی مەلا عەبدوڵڵا لە هەوڵی درووستكردنی قوللەیەكی چاودێریكردن بوون، هێزەكانی پێشمەرگە تەقەیان لێكردن و بەهۆیەوە شەڕو پێكدادان دەستیپێكردەوە.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی:" شەڕەكە تاوەكو ئێستا بەردەوامە و پێشمەرگە هیچ زیانێكی نەبووە و توانیویانە شۆفڵێك و بارهەڵگرێكی داعش بسووتێنن".
رووداو
