هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئامانجی سەرەكیی نەمانی داعشە، نەك ستراتیژییەتێكی دوورمەودا بۆ ئاییندەی ناوچەكە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئامانجی سەرەكیی نەمانی داعشە، نەك ستراتیژییەتێكی دوورمەودا بۆ ئاییندەی ناوچەكە
ئەندریۆ بەوین تایبەتمەند لە ستراتیژیەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گوتى: لەم بارودۆخەدا تەنها بەكارهێنانی ستراتیژیەتی ئاسمانی نابێتە هۆی خوڵقاندن، یان درێژەكێشانی چارەسەرێكی سیاسی لەسەر ئەرزی واقیع، هەروەها تێكشكاندن، یاخود پاشەكشەپێكردنی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەو ناوچانەدا تەنها بە بۆردومانكردنی ئاسمانی نایەتەدی، هەم لە مەودای كورت و هەم لە مەودای دووردا. بۆ پێویستیی بەكارهێنانی هێزی زەمینیش دەبێت رەچاوی ئەوە بكرێت، ئایا دەوڵەتانی ناوچەكە و لە هەموویان گرنگتر توركیا، دەتوانێت بۆ پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی مۆدێرنی سووریا لەسەر ئەرزی واقیع چی بكات، هەروەك وەزیری دەرەوەی توركیاش رایگەیاند كە بوار دەدات بە پێشمەرگە بۆ ئەوەی بچنە كوردستانی سووریا بۆ شەڕكردن لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی داعش. پێموایە ستراتیژیەتێكی گشتگیر لە دژی داعش پێویستی بەوە هەیە لەسەر ئەرزی واقیع لەلایەن دەوڵەتانی ناوچەكەوە پێشەنگی بكرێت. شتێكی پراكتیكی نییە، لەم ساتەوەختەدا ئەمریكا هێزی زەمینی بنێرێت. ئەوەی زیاتر واقیعییە ئەوەیە ئەمریكا و توركیاو وڵاتانی كەنداو و ئەردەن چۆن دەتوانن كار بكەن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووری مۆدێرندا كە لەسەر ئەرزی واقیع شەڕ دەكەن و هەروەها كار لەگەڵ پێشمەرگە و شەڕڤانانی كورد دەكەن و بەڕاستی رێگەیەك بدۆزنەوە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە، لەگەڵ ئەگەری دروستكردنی هێزێكی زەمینی جێگیر .


ئەندریۆ بەوین هەروەها گوتی: پێموایە ئەمریكا دەتوانێت رۆڵێكی بنەڕەتی ببینێت، نەك تەنها لەو رووەوە، ئەوەی ئەمریكا دەتوانێت ئەنجامی بدات و ئێستا ئەنجامی دەدات، ئەوەیە چۆن دەتوانرێت راهێنان و پشتیوانی و كەلوپەل بۆ ئەو كەسانە دابین بكات كە شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیدا دەكەن، چۆن دەتوانێت هاوكاری لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بكات لەسەر ئەرزی واقیع، جگە لەوە زەحمەتە پشتیوانی لە رای گشتی ئەمریكاوە بەدەست بهێنێت، ئەگەر تەواو راشكاو بم، ئەوا رەوانەكردنی هێزی زەمینیی ئەمریكا بۆ ئەوەی بەشداری لە شەڕەكەدا بكەن، چارەسەرێكی درێژخایەن دەبێت. بەڵام ئەمریكا دەتوانێت رۆڵێكی بەرفراوانتر ببینێت لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگەدا. هەروەها پێویستە ئەمریكا لە نزیكەوە كار لەگەڵ توركیادا بكات و ئەگەر تەواو بە راشكاوی بدوێم، ئەوا پێویستە ئەردۆغان بیر لەوە بكاتەوە كە سوپای توركیا بتوانێت لە پشتیوانیكردنی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە مۆدێرنەكانی سووریادا رۆڵێكی بەرفراوانتر ببینێت .

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(998)

Top