کۆبانی، چوارەم هێرشی تیرۆریستانی تێک شکاند
ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، بە تەواوی چاوی بڕیوەتە ئەو شوێنە تا شەڕڤان و بەرگریکارانی کۆبانی گەمارۆ بدات، کە بە هۆیەوە ڕێ لە گەییشتنی هەر هاوکاری و پێداویستییەکیان دەگیرێ کە بە سنووری تورکیای بەستووەتەوە. لە دیتی ڕوانگای سووریاوە.
شەوی ڕابرد، لە بەرەی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی شەڕ درێژەی هەبووە، بە تایبەت لە بازاڕی ئەلهال و کانیی کوردان، لە باشووریشەوە کە 7 تیرۆریستی لێ کوژران شەڕ بەردەوام بوو.
ڕوانگای سووریا دەڵی، لەوەتەی هێرش بۆ سەر ئەو شارە بەرپا کراوە و شەڕ لێیدا بەردەوامە، کە 40 ڕۆژی تێپەڕاندووە، 481 تیرۆریست کوژراون، لە بەرانبەردا ژمارەیەک لە شەڕوان و 21 هاووڵاتی شەهید بوون. بەپیی زانیارییەکانی ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا.
