سەرۆكایەتیی پەرلەمان خولیكی سێ رۆژی بۆ پەرلەمانتاران کردەوە
بێریڤان خیڵانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ٨٠ پەرلەمانتەر بۆ ماوەی سێ رۆژ لە خولەکەدا بەشدارییان کرد و لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا چونیەتیی نووسنینی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ پەرلەمانتەران شی کرایەوە.
ئەو وانانەی كە لەخولەكەدا، باسیان کرا لە بودجەی گشتی وقۆناغەكانی ورێگاكانی خەمڵێنكراوی بژێوی وداهاتەكان وهەروەها جیاكردنەوەی بودجەی گشتی ورێگاكانی چارەسەر كردنی پێك هاتبوو و هەروەها خستنە ڕووی یاسای ژمارە (95 ) ساڵی (2014) ی تایبەت بە كارگێڕی دارایی و قەرزی گشتی و رێنماییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بوودجەی گشتی ساڵانە .
