بکوژی کاوە گەرمیانی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

 بکوژی کاوە گەرمیانی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، تۆمەتبارێکی دیکەش کە لەسەر هەمان دۆسیە دادگایی کرا، ئازاد کرا.

کاروان، برای کاوە گەرمیانی رايگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی دۆسیەی کاوە گەرمیانیدا، دادوەر سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار( ت.خ ) دەرکرد و تۆمەتبارێکی دیکەشی ئازادکرد.

گوتیشی:" ئێمە وەک بنەماڵەی کاوە گەرمیانی داوادەکەین تۆمەتبارەکانی دیکەش بە هەمانشێوە بەسزای خۆیان بگەن".

کاوە محەممەد ئەحمەد گەرمیانی، سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ بوو، شەوی 5-12-2013 لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەلار لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا.







رووداو
Top