ئازادكردنی زوممار كاریگەری لەسەر خەڵكی شاری مووسڵ پەیداكردووە

ئازادكردنی زوممار كاریگەری لەسەر خەڵكی شاری مووسڵ پەیداكردووە
بەگوتەی بەرپرسێكی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای بڵاو بونەوەی هەواڵی ئازادكردنی زوممار لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە دانیشتوانی گەڕەكێكی شاری مووسڵ، دەستیان بە دەركردنی تیرۆرستان لەو گەڕەكە كردووە.

كارگێڕی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، سەعید مەمووزینی بە پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی ئازادكردنی ناحیەی زوممار بڵاو بووە، دانیشتوانی گەڕەكی كەڕامە و چەكدارانی ئەو گەڕەكە رووبەڕۆی چەكدارانی تیرۆرستی داعش بونەتەوە و داعش ناچاربووە لەو گەڕەكە پاشە كشەبكات، بەڵام دواتر دانیشتوانی كەڕامە بێدەنگ كراون و ژمارەیەكی زۆریان لێ گیراون.

مەمووزینی، ئەوەشی پشتڕاستكردەوە: ئازادكردنی زوممار بۆتە هۆكاری ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی داعش لە مووسڵ زیاتر بەهێزبن زیاتر بۆ دەركردنی داعش لەو شارە هانیان دەدات.
Top