خۆکوژێکی داعش بە کامیۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە دەستگیرکرا
کامیۆنەکە ژمارەی سەربازی سوپای پێشووی عێراقی پێوەبووە، کە زیاتر لە 200 کیلۆ مادەی TNT تێدا بووە و کەسێکی خۆکوژ بەنیاز بووە لە نێو رەبایەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بیتەقێنێتەوە.
لە قەد کامیۆنەکە ئاڵای چەکدارانی داعش هەبووە و لەکاتی چوونی بۆ نێو رەبایەکە بە دەستڕێژی گوللە رێگری لە چوونە ژوورەوەی ئەو کامیۆنە کراوە بۆ نێو رەبایەکە و شۆفێرەکەشی قۆڵبەست کراوە.
هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێن ، لەنێو کامیۆنەکە 50 جلیکانەی TNT هەبووە، کە کێشی هەر دانەیەکیان 20 کیلۆ زیاتر بووە و دواتریش لەلایەن بەشی ئەندازیاری هێزەکانی پێشمەرگە پووچەڵکراوەتەوە.
رووداو
