نوێترین زانیارى له‌سه‌ر پێشڕهویهكانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له زوممار
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى زوممار گونده‌كانى (گرگاڤر ، گربقوول ، كانى شیرینى سه‌رو و خواروو ، پرا مسرێفا (پردى گربقوول) ، جزیرێ ، بوتێ ، عهزیزیه ، گرچاڵ ، دۆمیز ، ئه‌بو وجنه ، ئهبوحهجر و كۆمپانیاى نه‌وت له گرگاڤر) له تیرۆریستانى داعش ئازادكرد
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌شى رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه چوونه ناو ناحیه‌ى زوممار
گوندى ته‌لموس به ته‌واوى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه گه‌مارۆدراوه
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاڵاى كوردستانیان له ناو ناحییه‌ى زوممار به‌رزكرده‌وه
پێشمه‌رگه له هه‌موولایه‌كه‌وه شاره‌دێى زوممار-یان گه‌مارۆداوه
پێشمه‌رگه گه‌یشته ناو گه‌ڕه‌كانى باشوورى زوممار و له پێشڕه‌ویكردن به‌رده‌وامه و زیانى زۆریشیان به تیرۆریستانى داعش گه‌یاندووه
سه‌رچاوه‌كان: فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆردومانی تیرۆریستانی داعشیان له موسڵ كرد و له ئاكامدا 119 تیرۆریست كوژران
فرۆكه جه‌نگیه‌كان له باشووری زوممار 2 تانكه‌ری بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانیان ته‌قانده‌وه
به هۆی زۆری كوژراو برینداره‌كانی تیرۆرستانی داعش ڕێگه به هاوڵاتیانی ئاسایی ناده‌ن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ناو شاری موسڵ بكه‌ن له به‌ر زانیاری و ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان
