هێزەکانی پێشمەرگە كێلگەیەكی نەوتیان لە زممار كۆنتڕۆڵكرد
موقەدەم فرسەت مەحەمەد، فەرماندە لە هێزی لەشكری تایبەتی دوو بە پەیامنێری راگەیاند، لە هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر ناحیەی زوممار و گوندەكانی دەوروبەری هێزەكانمان توانیویانە بچنە ناو كێلگەیەكی گەورەی نەوت و لە چەكدارانی داعشیان پاك کردەوە.
موقەدەم فرسەت راشیگەیاند" كێلگەكە دەكەوێتە رۆژئاوای زوممار و چەكدارانی داعش هەموو دەوروبەری كێلگەكەی بۆمبڕێژ كردبوو، بەڵام هێزەكانمان سەرەرای مەترسی بۆسەر ژیانیان چەكدارانی تیرۆرستیان راونا و كێلگەكەیان کۆنترۆڵکرد".
