هێرشێکی داعش لە رەبیعە تێکشکێنرا

 هێرشێکی داعش لە رەبیعە تێکشکێنرا
سەرچاوەیەک لە فەرماندەی سەفینی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رايگەیاند، کاژێر 10:30 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 25-102-2014، چەکدارانی داعش هێرشیان بۆ سەر رەبیعە بردووە، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تێکشکێندراون.

ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە کە هێرشەکەی داعش یەک کاژێر بەردەوام بووەو پێشمەرگە هیچ زیانێکی نەبووە.

هەر ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر چەکدارانی داعش لە شارەدێی زووممار و تائێستا چەند گوندێکیان لەو سنوورە کۆنتڕۆڵ کردووە. بە پێی ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە، هێرشەکەی داعش بۆ سەر رەبیعە بۆ کەمکردنی گوشارە لەسەر ناوچەی زووممار، بەڵام شکستیان هێناوە




رووداو
Top