حكوومه‌تى هه‌رێم ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا ده‌كات
له كاتێكدا هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌رپا بووه و ڕۆژانه پاشه‌كشه‌یان پێده‌كه‌ن و ده‌یانشكێنن، چاوه‌ڕوانكراوه كه له هه‌ر كوێى جیهانى پێشكه‌وتوو و له هه‌ر وڵاتێكى ئه‌ندامى ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه بۆیان بلوێت، تیرۆرستان هه‌وڵى تیرۆرستیى خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه خواست و موكوڕیى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى تیرۆر زیاتر ده‌كات و هانى ده‌دات كه شێلگیرانه‌تر له دژى تیرۆرستان بوه‌ستێته‌وه.
دووباره هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لى كه‌نه‌داى دۆست دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌مووان پێكه‌وه تا كۆتایى له دژى تیرۆر ده‌جه‌نگین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
23ى ئۆكتۆبه‌رى 2014
