لە باشک فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا مۆلەگەکانی داعشيان بۆردومان کرد
سەرچاوەیەک لەدەڤەری باشیک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەچڕی مۆڵگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە ناوچەی باشیک بۆردومان کرد کە لە خوارەوەی چیای باشیک جێگیر ببوون.
سەرچاوەکە گووتی: ناوچەیەکی سەخت بوو چەندین جار شەڕ لەم ناوچەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش ڕوویداوە کە نزیکەی چوارسەد بۆ پێنج سەد مەتر لەیەک دوورن, بەڵام لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زۆربەسەختی بۆردومانیان کردوون ناوچەکە بووەتە ئاگر و دووکەڵ.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بەپێی ئەو زانیاریە سەرەتاییانەی ھەمانە ھیچ چەکدارێکی داعش ڕزگاری نەبووە و بەتەواوی تێکشکاون.
