عەبادی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لەدوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر بودجەی گشتی عێراق كرا و باس لەو عەجزە كرا كە لە بودجەی عێراق هەیە بەهۆی شەڕ دژ بەداعش و هەروەها باس لەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرا و لە كۆبونەوەكە عەبادی بڕیاری دا لێژنەیەك دروست بكات بۆ ئەوەی بودجەی عێراق تاوتوێ بكەن كە لە نۆ وەزارەت پێك هێنراوە و بەسەرپەرشتی وەزارەتی دارایی دەبێت و لە كۆبونەوەكەدا عەبادی وتویەتی هەر شتێك سەبارەت بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لێژنەكە بڕیار بدات ئەوە من ڕازیم لەسەری.
پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی 2014 تا ئێستا لەگۆڕەپانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و لە دوای چەندین كۆبونەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە تا ئێستا نەگیشتوون بەرێكەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەكان بۆ ئەوەی دووبارە پرۆژەكە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێتەوە.
جاف ڕاشیگەیاند: بڕیارە ئەو لێژنەیە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا ڕاپۆرتی خۆی بداتە عەبادی بۆ ئەوەی بڕیاری خۆی بدات لەسەر مووچەی فەرمانبەران و بودجەی گشتی عێراق.
