سووریا گەنجان راپێچی نێو سوپا دەکات
لە هەواڵەكەدا هاتووە، كە بەپێی دەستووری سووریا هەر كەسێك ناچارە بۆ ماوەی 18 مانگ خزمەتی سەربازی بكات، بەڵام لە دوای ساڵی 2012ـەوە هەر كەسێك لە خزمەتی سەربازی وەرگیرابێت وێڕای تەواوبوونی وادەی خزمەتی سەربازییەكەی، رێگەی گەڕانەوەی نەدراوە".
هەروەها ئاماژە بەوە كراوە: " راكردن لەریزی سوپای سووریا زیادیكردووە، كە گوزارشتە لە بچووكبوونەوەی سوپاكە، بەڵام چەكدارە شیعەكان كە لە لوبنانەوە لەلایەن حیزبوڵڵاوە نێردراون هەوڵی بەهێز مانەوەی سوپای سووریا دەدەن".
هاوكات زانیاری ئەوەش لە ریزی سوپاوە دزەی كردووە، كە دوای ئەوەی داعش لە مانگی ئابی 2014دا دەستی بەسەر بەنداوی تەبقەدا گرت لە نزیك رەققا و بەهەزاران سەربازی سوپای رژێمی ئەسەدی كوشت، بووەتە هۆكاری شكاندنی ورەی سەربازان بۆ رووبەڕوبوونەوەیان بەرامبەر داعش.
رووداو
