سعات كینكلی ئۆغلۆ: رای گشتی ئه‌مریكا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بێزاره
دیاره ئه‌م وتاره‌ی سعات كینگلی ئۆغلۆ له‌و كاته‌دایه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات به‌وه‌ی ئایا كۆبانی بۆچی هینده لای ئیداره‌ی ئه‌مریكی ستراتیژییه؟ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌كه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه رێگه ده‌دات هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی باشور به خاكی توركیادا بچنه‌كۆبانێ بۆ هاریكاری شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و رزگار كردنی شاره‌كه له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه ئۆغلۆ نووسیوویه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بریاریداوه رووبه‌رووی تیرۆریستانی داعش بێته‌وه و به‌رگری له كۆبانێ بكات بۆ ئه‌مه‌ش واشنتۆن جارێك راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كۆبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی واشنتۆن له‌م ناوچه‌یه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینیووه، راشكاوانه‌ش ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه واشنتۆن بریاریداوه شاری كۆبانێ بپارێزێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت كه ئه‌ردۆگان چۆن له‌باره‌ی كۆبانێ بیر ده‌كاته‌وه. هه‌ربۆیه سه‌بری واشنۆن له‌م هه‌فته‌یه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی كورتبینانه‌ی توركیا كۆتایی هات ، توركیا ده‌یوست گه‌مارۆی ئه‌م شاره به‌رده‌وام بێت به‌ڵام واشنتۆن هاوكاری له رێگه‌ی ئاسمانه‌وه پێگه‌یاندن.
ئۆغلۆ نووسیوویه‌تی پێگه‌ی توركیا له ئێستادا به‌وجۆره‌یه ناتوانێت چیتر به‌رگری له‌و سیاسه‌ته بكات كه پێشتر له‌به‌رامبه‌ر كۆبانێ پیاده‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندێكی زۆر هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی توركیا بوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی جیهان چۆن مه‌به‌ستێتی به‌رگری له كۆبانێ بكات، له‌مه‌ش خراپتر ئه‌و ستراتیژیه‌تی توركیا دایرشتبوو ئه‌گه‌ر یارمه‌تی سه‌ربازی بدرێته یه‌په‌گه رازی نابێت ده‌ركه‌وت قومارێكی كورتبینانه بوو، هه‌ر بۆیه حكومه‌تی توركیا شكستی هێنا له‌وه‌ی به‌راستی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا تیبگات ، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی هه‌ڵه‌بوو سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی كۆبانێ له میدیاكانی جیهاندا.
سعات كینكلی ئۆغلۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌نكه‌ره به‌رامبه‌ر به كۆبانی به یه‌كه‌مین سیاسه‌تی هه‌ڵه نازانێت به‌ڵكو ئه‌و پێی وایه له دوای رووداوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی پاركی جیزی له ئه‌سته‌نبول و پاشانیش فه‌زیحه‌كانی گه‌نده‌ڵی له 17-25 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ، وێنه‌ی توركیای ناشرین كردووه، بۆیه ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رسورمان نیه كه توركیا نه‌یتوانیووه یارمه‌تی كورده‌كان له شه‌ری دژی تیرۆریستانی داعش بدات ، به‌مه‌ش توركیا هه‌لێكی گرنگی له‌ده‌ست خۆیدا، چونكه توركیا ئه‌گه‌ر یارمه‌تی كوردانی كۆبانێی بدایه ده‌بووه به گرنگرترین كاراكته‌ر له دووباره رێكخسته‌وه‌ی رۆژاڤادا. به‌مه‌ش ئه‌ردۆگان و داودئۆغلۆ توركیایان به‌ره‌و سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ی دیكه‌ی ده‌ره‌وه برد ، به‌شێكی ئه‌م ئیحراجیه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، توركیا نه‌یتوانی یارمه‌تی خه‌ڵكانێك بدات كه شه‌ریان دژی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ركرد كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربه‌ریانه سه‌ری خه‌ڵكیان ده‌بری ، به‌مه‌ش ئه‌نكه‌ره هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به بیركردنه‌وه‌ی رای گشتی ئه‌مریكا كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكای خسته قۆناخێكی زۆر سه‌خت و دژاواره‌وه و وایكرد ئه‌مریكیه‌كان بێزاری به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه پیشان بده‌ن
