بۆ بنیادنانەوەی سوپای عێراق دەبێ سوود لە ئەزموونی پێشمەرگە وەربگرین
هەروەها تۆفیق یاسری گوتی: شەڕی ئەم جارە سەرسوڕهێنەرە بۆ هەموو لایەك، چونكە نەمانزانی چۆن داعش بەو خیراییەو ئەو هێزەی هەیەتی لە پارێزگای نەینەوا توانی ئەو شوێنانە داگیر بكات لە بەرامبەر ئەو هەموو هێزە سەربازییەی عێراق و ئەو ژمارە زۆرەی سەرباز و جبەخانە و تەقەمەنییە و ئەو هێزە زۆرەی پۆلیس كە لەو پارێزگایەدا هەبوو، ئەمەش مەعنەویات و ورەی سوپای عێراقی هێنایە خوارەو كاتێ بینیمان ئەو هەموو هێزە بەو ژمارە زۆرەی تانك و تۆپ و چەكی گەورەو مامناوەند و بچووك نەیانتوانی بۆ ماوەیەكی كورتیش بەرگری بكەن و یەكسەر لە گۆڕەپانەكە رایانكردو بواریان بە داعشدا بەم شێوەیە پێشڕەوی بكات، ئێمە پێویستیمان بە هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوەیە بۆ بەرزكردنەوەی ورەی سەربازانی عێراق تاكو بتوانن لە بەرگریكردن بەردەوام بن.
شایانی باسە یاسری گوتی: ئەگەر ورەی سەربازان بەرز بكرێتەوە متمانە و بڕوا بە سوپاكە هەبێت و سەركردایەتییەكی بەتوانای هەبێت و لە رووی پێشڕەوی و كۆنتڕۆڵكردنەوە ئاراستە بكرێن، رەنگە لە زۆر شوێندا سەربكەون و دواتریش هەنگاو بۆ بەرنامەی دیكە بهاوێژرێت و پێشكەوتن لە بەرەكانی شەڕدا بەدەست بهێنن. بۆیە پێویستە بەتەواوی پشت بە ئەفسەر و شارەزایانی سەربازی ببەسترێت كە دەتوانن سەركردایەتیی كەرت و پێكهاتەكانی سوپا بكەن، هەر وەك ئاماژەشم پێكرد پێویستە سوود لە ئەزموونی پێشمەرگە وەربگیرێت، هەروەها بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان سەركەوتن مسۆگەر بكرێت.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (997)
